شەقامى وڵووبە تانجەڕۆ لە سلێمانى
وڵووبە
شەقامێکى کاریگەرى سلێمانى رووناک دەکرێتەوە
964+
وریا فەتاح
لهسهر بودجهی داهاتی 8%ـى كارهبای سلێمانى، شەقامى وڵووبە- تانجەڕۆ، رووناک دەکرێتەوە.
کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، بهبڕی زیاتر له 249 ملیۆن دینار، پڕۆژەى دانانى تۆڕى رووناککردنەوە بۆ شەقامى وڵووبە- تانجەڕۆ، جێبەجێ دەکرێت.
پڕۆژەکە لەسەر بودجەى داهاتى 8%ـى کارەباى سلێمانى جێبەجێ دەکرێت و بە رووناککردنەوەى سەلامەتى بۆ شۆفێران و پیادەڕۆکان مسۆگەر دەکات.
شەقامى وڵووبە- تانجەڕۆ، یەکێکە لە شەقامە گرنگەکانى سلێمانى و بەهۆى ئەوەى شەقامى هاتنەناوەوەیە لە پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و شارەزوورەوە، قەرەباڵغییەکى زۆرى لەسەرە.