14 ساڵی پێچووە

نووسخەیەکی قورئان بەهەورامی لە خورماڵ بڵاوکرایەوە

964+

ئەمەل ناجی – خورماڵ

ئەمڕۆ هەینی 14.2.2025 لە مەراسیمێکدا نووسخەیەکی وەرگێڕدراوی قورئانی پیرۆز بە شێوەزاری ھەورامی لە خورماڵ بڵاوکرایەوە، لە مەراسیمەکەدا عەلی فەتحی نووسەر و وەرگێڕی رۆژھەڵاتی کوردستان ئامادەبوو کە خاوەنی بەرھەمەکەیە.

دەربارەی وەرگێڕانەکەی عەلی فەتحی بە 964ـی وت، “ماوەی 14 ساڵە سەرقاڵی ئەم کارەم و لە کۆتاییدا ئەمساڵ توانیم چاپی بکەم، ئەو شێوەزارەی بەکارمهێناوە، خەڵکی ھەر گوند و ناوچەیەکی ھەورامان دەتوانێت لێی تێبگات”.

بەقسەی عەلی فەتحی، کۆمەڵێک وشە و دەستەواژەی بەکارھێناوە  کە لەئێستادا کەمتر لەناو گەنجاندا بەکاردێن و بەرەو لەناوچوون دەچن، ئەو ھەوڵیداوە زیندوویان بکاتەوە، بۆ ئەوەی لە لەناوچوون بیانپارێزێت.

عەلی فەتحی نووسەر و وەرگێڕ، لەدایکبووی ساڵی 1956ـە و خەڵکی گوندی پاڵنگانـی سەربە پارێزگای کرماشانە لە رۆژھەڵاتی کوردستان، جگە لەم بەرھەمە، حەوت بەرھەمی دیکەی لە بواری ئایینیدا ھەیە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بۆ یەکەمجار کوردێک قورئانێکی بۆ نابیستایان وەرگێڕا و ب...

بۆ یەکەمجار کوردێک قورئانێکی بۆ نابیستایان وەرگێڕا و بڵاویكردەوە

"قورئانخوێندن و چالاكی ئایینی بۆ كەسانی بیانی رێگەپێدراوە"