لۆگۆی کشتوکاڵی سلێمانی
بۆ پسپۆڕانی "سامانى ئاژەڵ
خولێکی کشتوکاڵی لە سلێمانی هەلی کار دەڕەخسێنێت
964+
ژووری هەواڵ
کشتوکاڵی سلێمانی خولى سەپەرشتیارى بۆ پسپۆڕانی “سامانى ئاژەڵ” دەکاتەوە و بەشداربووانی خولەکە ئەو دەرچووانەن کە بڕیاری دامەزراندنیان دراوە.
لە رێکەوتی 16.2.2025 دەست بە دابەشکردنی فۆڕم دەکرێت و ئەوانەی خوازیارن دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بەشی سامانی ئاژەڵ فۆڕم وەربگرن، دوا وادەش بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان 20.2.2025 دەبێت.
مەرجی بەشداربوون لە خولەکە ئەوەیە دەرچووی پسپۆرى سامانى ئاژەڵ بیت و بڕوانامەی بەکالۆریوس یان پەیمانگا یان ئامادەى کشتوکاڵت هەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.2.2025، شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، “یاسا و رێنماییەک هەیە بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووانە لە کەرتی تایبەت کە سەرپەرشتی بەرهەمەکانی پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ لەکەرتی کشتوکاڵ بکەن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 300 کەس دامەزراون”.
لە رێکەوتی 23.2.2025 یەکەم رۆژى دەست پى کردنى خولەکە دەبێت لە هۆڵى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵی سلێمانى لە گردى عەلى ناجى.
پێویستە بەشداربوو فەرمانى زانکۆى یان پشتگیرى دەرچوونى لە بەشی سامانى ئاژەڵ هاوپێچى فۆڕمەکە بکات لە کاتى گەراندنەوەى، هەروەها پێویستە وێنەیەکی کۆپی لە کارتی نیشتمانی یان بەلگەنامەی باری کەسێتی و کارتی زانیاری هاوپێچی فۆرمەکە بکات لە کاتی گەڕانەوەیدا.