سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی
ئەمڕۆ گەیشتە ئەڵمانیا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی كۆنفرانسی میونشن دەكات
964+
ئەرسەلان عەبدولا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، گەیشتە ئەڵمانیا بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن .
ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.2.2025 بڵاویكردەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گەیشتە ئەڵمانیا.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسەكەدا، كە سێ رۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ ژمارەیەك سەركردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان دیدار و كۆبوونەوەی دەبێت و لەبارەی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، لەگەڵ وڵاتان و دواپێشهاتەكان لە ناوچەكە، گفتوگۆ دەكات.
گەیشتنی سەرۆكی هەرێم بە میونشن، لە كاتێكدایە هەر ئەمڕۆ لە هێرشێكدا، كە گومان دەكرێت تیرۆریستی بێت، لە میونشن كەسێكی بە نەتەوە ئەفغانی خۆی كرد بە ناو گردبوونەوەی ژمارەیەك هاوڵاتی، كە مانیان گرتبوو، لە ئەنجامدا 28 كەس بریندار بوون.
سبەی هەینی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەك سەركردە و سەرۆكی دنیا بەشداریی دەكەن.
نێچیرڤان بارزانی
لەبارەى مەرسومەکەى ئەحمەد شەرع
نێچیرڤان بارزانی: داننان بە کورد هەنگاوێکی راستە و دەبێت بچێتە دەستوورەوە
كۆبوونەوەی گرنگ بەڕێوەدەچن
دوو نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا و فەرماندەی هەسەدە لە هەولێرن
ماڵپەڕێكی ئەمریكی وادەڵێت
ئەمڕۆ مەزلوم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر كۆدەبنەوە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامی هەیە