بەهۆی پرۆژەی ئاوی ئیفرازەوە

لە دوای نیوەڕۆوە شەقامێکی هەولێر دادەخرێت 

964+

توانا نەقی

بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز یەکێک لە شەقامە لاوەکیەکانی شەقامی 120 مەتری هەولێر لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دادەخرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە،  ئاگاداری شوفێران دەکەنەوە لە ئەمڕۆ 13.2.2025 کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، شەقامی خزمەت گوزاری 120 مەتری خێرا لەگەڕەکی 32ـی پارک نزیک بەشی مۆلەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دادەخرێت.

دەشڵێت،  داخستنەکە بۆماوەیەکی کاتی دەبێت و داوا لە شوفێران دەکەن هاتوچۆ بەو شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن.

کاری هەڵکەندن و گواستنەوەی بۆری ئاوی ئیفراز دەکرێت دوای تەواو بوونی کارکردن شەقامەکە بەرووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

شەقامێکی سەرەکی لە هەولێر دادەخرێت

شەقامێکی سەرەکی لە هەولێر دادەخرێت