ئەمڕۆ 18 ساڵه كراوه‌ته قەزا
سەیدسادق ساڵیاده‌كه‌ى له‌ناو پڕۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كان ده‌كاته‌وه
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
ئەمڕۆ 12.2.2025 18 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر بەقەزابوونی سەیدسادق، چالاكوانێك ده‌ڵێت، شه‌رمه باس له‌و پڕۆژانه بكرێت كه بۆ قه‌زاكه ئه‌نجام دراون، قایمقامیش دەڵێت، 2025 ساڵێکی جیاواز دەبێت بۆ قه‌زاكه‌ى.
رەزا محەمەد، قایمقامی قەزای سەیدسادق، به 964ـى راگه‌یاند، سەیدسادق یەکێکه لەو جێگایانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەووتووە لە دادگای تاوانه‌كانى عێراقیش بە شوێنێكی جینۆسایدكراو ناسێندراوه، بۆیه هه‌رچه‌ند پڕۆژه‌ى بۆ بكرێت هه‌ر كه‌مه.
وتیشی “بەو کەمی بودجەیه‌ی هه‌مانه، ناتوانین ئەو کەلێنە گەورەیه لە کەمی پرۆژە خزمەتگوزارییه‌کان پڕبكه‌ینه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌و پڕۆژانه‌ى بڕیاره له‌مساڵدا جێبه‌جێ بكرێن 2025 ساڵێکی جیاواز دەبێت بۆ سەیدسادق.
له به‌رامبه‌ریشدا، رێباز غەریب، رۆژنامه‌نووس و چالاکوان لەو قه‌زایه به 964ـى وت کە باسی سەیدسادق دەکرێت شەرم دایانده‌گرێت كه ده‌بینن شارێک بەو گەورەییه‌ى خۆیه‌وه لە رووی خزمەتگوزارییەوە بەوجۆرە وێران بێت.
وتیشی “15 پرۆژە لە قەزاکەدا بە تەواونەکراوی جێهڵدراوە، بریا هەرنەکرایە یاخود چوار پرۆژەى جوانیان پێ تەواوبکرایە بخرایەتە خزمەتی هاوڵاتیان”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن