شارەدێی تەوێڵە لە هەورامان
بە فەرمانی دادوەر
سەرۆکی شارەوانی شارەدێی تەوێڵە دەستگیرکراوە
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ 11.2.2025 وا بڵاوکراوەتەوە کە سەرۆکی شارەوانی تەوێڵە دەستگیرکراوە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە 964 پەیوەندی بە سەرچاووەیەکی باڵای باوەڕپێکراوەوە کرد و ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە باڵایە، پێشتر عیماد محەمەد سکاڵایەکی لەسەر تۆمارکراوە بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن، و ئەمڕۆش دادگایی بووە و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر راگیراوە.
لای خۆشیەوە ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە بە 964ی راگەیاند:” لەسەر سکاڵای ھاوڵاتیەک و بە فەرمانی دادوەر، بە یاسای ژمارە 307ـی بەرتیل لە ئێستادا سەرۆکی شارەوانی تەوێڵە لە بەشی پۆلیسی ناوشار لە ھەڵەبجە راگیراوە و دۆسیەکەشی ئاڕاستەی دەستەی دەسپاکی کراوە.