گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە

مانگرتووان بۆ چەند رۆژێک لەژێر چاودێری پزیشکیدا دەبن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دوای ئەوەی مانگرتووانی سلێمانی مانگرتنەکەیان هەڵپەسارد، بۆ ماوەی چەند رۆژێک لەژێر چاودێری پزیشکیدا دەمێننەوە، تا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان.

دڵشاد میرانی بە 964ـی وت، دوای ئەوەی بە هەزاران کەس چوونە بەردەم خێمەکە و داوایان لێکردن مانگرتنەکە بشکێنن، نەیانتوانی دڵیان بشکێنن و مانگرتنەکەیان هەڵپەسارد، ئێستاش لەپاڵ ئەو هەموو پشتیوانییە، هەستێکی یەکجار گەورەیان هەیە.

هاوکات عوسمان گوڵپی وتەبێژی مامۆستا و فەرمانبەرانی مانگرتوو بە 964ـی وت، “مانگرتووەکان دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە و بۆ چەند رۆژێک لەژێر چاودێری پزیشکیدا دەبن تا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان”.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025، 13 مامۆستا و فەرمانبەری مانگرتووی سلێمانی دوای 15 رۆژ، مانگرتن لە خواردنیان هەڵپەسارد.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

هاوڵاتیان داوا دەكەن مانگرتووان مان بشكێنن

هاوڵاتیان داوا دەكەن مانگرتووان مان بشكێنن

بۆ پشتگیریى مانگرتووان دوکانەکان داخران

بۆ پشتگیریى مانگرتووان دوکانەکان داخران