لە سلێمانى

بۆ پشتگیریى مانگرتووان دوکانەکان داخران

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بۆ پشتگیرى لە داواى مانگرتووان، دوکاندارانى ناوبازاڕى سلێمانى دەڕابەکانیان دادایەوە و دوکانەکانیان داخست.

دواى ئەوەى دوێنێ لەلایەن بەشێک لە رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى، دوکانداران و کاسبکارانى ناوبازاڕى سلێمانى ئاگادارکرانەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11 سەرجەم دوکاندارانى ناوبازاڕى سلێمانى و شەقامى مەولەوى، دەڕابەى دوکانەکانیان دادایەوە و دوکانەکانیان داخست.

دوکانداران باس لەوە دەکەن، داخستنى دوکانەکانیان بۆ پشتگیریکردنی مانگرتووانە، چونکە وەک باسى دەکەن داواکارى مانگرتووان داواکارى ئەوانیشە.

یەکێک لە دوکانداران بۆ مایکى 964 قسەى کردووە و دەڵێت، نەک دوکانەکان ئەگەر بیانەوێت ئۆتۆمبێلەکانیشمان کارپێناکەین.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەناو خێمەی مانگرتووان یادی لەدایکبوونی کرایەوە

لەناو خێمەی مانگرتووان یادی لەدایکبوونی کرایەوە