غازی سۆبایەک هۆکار بووه
له خه‌لیفان پیاوێك له‌ناو حه‌مامى ماڵه‌وه‌یان گیانى له‌ده‌ستداوه
964+
ئاکام غەفور – سۆران
كه‌مێك پێش ئێستا پیاوێك له سه‌نته‌رى قه‌زاى خه‌لیفان له‌ناو حه‌مامى ماڵه‌وه‌یاندا گیانى له‌ده‌ستداوه.
دانیشتووی گەڕەکی شۆڕشە و خاوەنی دوو منداڵە.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ى بوونى غازی سۆبایەک بووه له‌ناو حه‌مامه‌كه‌دا.
کاروان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی خەلیفان، بە 964ـی وت، ئەو کەسە دانیشتوی خەلیفانە، پیشەی پێشمەرگەیە، لە دەوام گەڕاوەتەوە، لە دوای ئەوە لە حەمام وا دیارە سۆپای بەکارهێناوە بەهۆی غازی سۆپاکە گیانی لە دەستداوە.
وتیشی، تاوەکو گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا بوو”.
دوای ئەنجامدانی رێکاری پێویست تەرمەکەیان بۆ پزیشکی دادی سۆران بەڕێکردووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن