نزیکەی 750 دینار گرانبووە

کیلۆیەک پەتاتە گەیشتە هەزار و 500 دینار

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

قەدەغەی هاوردەکردنی پەتاتە و کەمی بەرهەمی ناوخۆ بەراورد بە خواستی هاوڵاتییان، بووەتە هۆی گرانبوونی نرخەکەی، بەراورد بە پێنج مانگ بەر لە ئێستا بۆ هەر کیلۆیەک نزیکەی 750 دینار گرانبووە.

ئێستا سێ جۆر بەرهەمی پەتاتە لە عەلوەکان هەن، پەتاتەی ناوخۆ کە کوالیتیەکەی نزمە و یەک کیلۆ بە هەزار دینار دەفروشرێت و پێشتر بە 500 دینار بوو، نرخی پەتاتەی تورکیش کە بەرێگای نایاسایی هاوردە دەکریت، نرخی یەک کیلۆ بە هەزار و 500 دینارە، لەکاتێکدا پێشتر بە 750 دینار دەفروشرا.

سلێمان کۆچەر، خاوەنی عەلوەی میوەیە بە 964ـی وت، “نەهاتنی بەرهەمی پەتاتە لە دەرەوە کێشەی زۆری بۆیان دروستکردووە و بەرهەمی ناوخۆش بەقەد پێداویستی خەڵک نییە”.

کوڤان ئاڤدەل، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی زاخۆ بە 964ـی وت، ” ئاگاداری ئەم کێشەیەن و لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەکە چارەسەر دەکرێت، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەماهەنگی دەکەین و دەگەینە چارەسەرێک”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دوو بارهەڵگر پەتاتە دەستیان بەسەرداگیرا

دوو بارهەڵگر پەتاتە دەستیان بەسەرداگیرا