لە دوو شوێنی جیاواز

لە گەرمیان کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لەسەر دوو شەقامی سنووری ئیدارەی گەرمیان، کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت، ھاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت، کۆمپانیا ھاتوون شوێنی کامێرەکانیان دیاریکردووە.

ئەو دوو شەقامەش، رێگەی کەلار بۆ کفری و رێگەی گردەگۆزینەیە، لە ترافیک لایتی قەڵای شێروانەوە تا فلکەی گردەگۆزینە.

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ـى وت، ”لە چەند رۆژی رابردوو، تیمێک لە ھاتووچۆی سلێمانی و ئەو کۆمپانیایەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنێت، ھاتن سەردانی شەقامی کەلار – کفری و رێگەی گردەگۆزینەیان کرد بۆ دانانی کامێرا”.

“شوێنی دانانی کامێراکان دیاریکراوە، لەسەر ھەر سایدێکی رێگەی کەلار – کفری، نۆ کامێرا دەدەنرێت، واتە بەھەردوو ئاراستەکە 18 کامێرا، یەکەم کامێراش لە کەلارەوە لە پردەکەی شەھید محەمەد تاڵەبانی دادەنرێت” سامان عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”پێیان باشبووە کامێرا لەسەر رێگەی گردەگۆزینەش دابنرێت، لە ترافیک لایتی قەڵای شێروانە دەستپێدەکات بۆ فلکەی گردەگۆزینە، ھەر ئاراستەیەکی شەقامەکە دوو کامێرا دادەنرێت”.

لەبارەی دانانی کامێرا لە رێگەی کەلار بۆ دەربەندیخان سامان عەلی وتی، ”ئەو رێگەیە تا ئێستا 96%ى تەواو کراوە، هەرکات بەشێوەی 100% تەواوکرا، کامیرای خاڵ بۆ خاڵ بۆ ئەو لەو رێگەیەش دادەنرێت.

پێداچوونە: ژێوار خدر

هاتوچۆی گەرمیان دەیەوێت کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بگەیەنێتە ر...

هاتوچۆی گەرمیان دەیەوێت کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بگەیەنێتە رێگاکانی دەرەوەی شار