چه‌ند دیمه‌نێك له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌رتاشخانه‌كانى دیانا ... وێنه: چاودێری بازرگانى سۆران.
چه‌ند رێنماییه‌كیشیان پێدرا
سه‌رتاشخانه‌كانى بازاڕى دیانا ئاگادار كرانه‌وه نرخ هه‌ڵبواسن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌كانى پشكنین و چاودێری بازاڕ، روویان له سه‌رتاشخانه‌كانى ناحیه‌ى دیانا كرد، بینیان كه‌مو كوڕى و كه‌مته‌رخه‌میان زۆره، به‌شێكیان پسوولەی ئاگادارکردنەوەیان پێدرا.
بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى بازرگانى سۆران بڵاویكرده‌وه، رێنمایی تایبه‌تیان به سه‌رتاشخانه‌كان داوه له‌وانه‌ش مۆڵەتی تەندروستی، کارتی تەندروستی، بەکارهێانی موسی سەفەری و خاولی سەفەری.
هەڵواسینی نرخەکانیش یه‌كێكى دیكه بووه له‌و رێنمایییانه‌ى پێیاندراوه.
بۆ خاوه‌ن سه‌رتاشخانه‌كانیش روونكراوه‌ته‌وه، هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی رێنماییه‌كانیان نه‌بێت ریکاری یاسایی توندیان له بەرامبەر دەگیرێتە بەر.