"کارەکانم پەیامی ئینسانی و نەتەوەییان هەڵگرتووە"
مامۆستایەک خەمی مانگرتووان دەکاتە کلیپ و گۆرانی
964+
پەری ساڵح
هونەرمەند کاروان ئەحمەد خەمی مامۆستا و فەرمانبەرە مانگرتووەکانی سلێمانی دەکاتە کلیپ و گۆرانی و دەشڵێت، کارەکانم پەیامی ئینسانی و نەتەوەیی هەڵگرتووە.
کلیپەکە ناوی “مانگرتووانە”ە لەناو خێمەی 13 مانگرتووەکەی سلێمانی تۆمارکراوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 کاروان ئەحمەد وتی، خەمی ئەوان خەمی منە و کارە هونەریەکانم پەیامی ئینسانی و نەتەوەیی هەڵگرتووە ، لەوانەیە جارێکی تر لەمێژووی کوردا 13 پاڵەوانی تر دروست نەبێتەوە.
وتیشی، دەنگی هەر مانگرتوویەک دەنگی نیو ملیۆن کوردە چونکە هەرێمی کوردستان نزیکی شەش ملیۆن هاوڵاتیە هەرمانگرێک دەنگی نیو ملیۆن هاوڵاتی کوردستانە.
ئەمڕۆ 13 رۆژە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە بەردەم نووسینگەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، خێوەتیان هەڵداوە و دژی دواکەوتنی موچە و خراپی رەوەشی گوزەرانیان، مانیان لە خواردن گرتووە، لە ماوەی ئەم چەند رۆژەشدا ناوە ناوە باری تەندروستی چەند کەسێکیان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.