کەی دادگاییەکە دەکرێت؟

سەرۆک کۆمار لەسەر موچە سکاڵای لەسەر سودانی و تەیف سامی تۆمار کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، لە رێگەی راوێژکارێکی سەرۆکەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، سکاڵایان لەسەر محەمەد شیاع سودانی و تەیف سامی، لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار کردووە، سەرەڕای ئەرکەکانیان وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی.

سکاڵاکەی سەرۆکایەتی کۆمار، وەک دامەزراوەیەک بەرامبەر بە رۆڵی سەرۆک وەزیرانی وڵات و وەزیری دارایی تۆمار کراوە.

هاوڕێ تۆفیق، راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق و بەرپرسی گشتی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە کۆشکی سەلام ئەنجامی دا و وتی، ناوەڕۆكی سكاڵاكە چەند خاڵێكی سەرەكییە، یەكەمیان داواكراوە دادگای فیدراڵی فەرمانی بەپەلە دەربكات بۆ خەرجكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەردەوام و بەبێ راوەستان.

سەرۆکایەتی کۆمار لە سکاڵاکەیدا، داوا دەکات، بابەتە هونەرییەكانی وەك میزانی موراجەعە، وردەكاری و چاودێری كە ئەمانە رێكاری كارگێڕی و هونەرین، نەبنە هۆكارێك بۆ دواخستنی موچە، لەهەمان كاتدا داواكراوە لەلایەن دادگاوە ئەنجومەنی نوێنەران پابەند بكرێت بە هەمواركردنی (مادەی 12/بڕگەی ج) لە یاسای بودجەی فیدڕاڵی كە تایبەتە، بە تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوت بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەو راوێژکار و بەڕێوەبەرەی گشتیی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار وتی، دادگاییەکە رۆژ 12.2.2025 بەڕێوەدەبرێ و هاوڕێ تۆفیق داوا لە فەرمانبەر و موچەخۆران کرد، پشوودرێژ بن.

کێشەى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگە چارەسەر کرا

کێشەى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگە چارەسەر کرا