• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
کێشەى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگە چارەسەر کرا

گردبوونەوەى خانەنشینانى پێشمەرگە دژى کەمکردنەوەى موچەکانیان...وێنە: 964+

قەرەبوو دەکرێنەوە

کێشەى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگە چارەسەر کرا

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بەڕێوەبەری بانکی خانەنشینی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە مانگى داهاتووەوە کێشەى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگە چارەسەر دەکرێت و وەک پێشوى لێدێتەوە.

ئەو پارەیەى لە موچەى مانگى یەک لێیان بڕاوە، لەگەڵ موچەى مانگى دوو بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەک لە خانەنشینانی پێشمەرگە دژی بڕینی نیوەی موچەکانیان لەبەردەم بانکى خانەنشینى سلێمانى، گردبونەوە.

وەک ئەوەى خانەنشینانى پێشمەرگە باسى دەکەن، لە مانگى یەکدا بەبێ لەبەرچاوگرتنى ساڵانى خزمەت و گەڕانەوە بۆ ئەو یاسایەى پێى خانەنشینکراون، موچەى تێکڕاى خانەنشینانى پێشمەرگە بۆ 500 هەزار دینار کەمکراوەتەوە.

ئەفسەرانى خانەنشینى پێشمەرگە دژى کەمکردنەوەى موچەکان�...

ئەفسەرانى خانەنشینى پێشمەرگە دژى کەمکردنەوەى موچەکانیان گردبوونەوە

لەبارەى ئەو کێشەیەوە، عەزیز عەلی بەڕێوەبەری بانکی خانەنشینی پێشمەرگە بە 964ـى وت،”لە موچەی مانگی یەکی ئەمساڵدا یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 جێبەجێکراوە، یاساکە بەپێی ساڵانی خزمەت و موچەی بنەڕەتی و بڕوانامەکەیەتی و ئەو موچەیەی ئەم مانگەی لێدەرچوە”.

باسی لەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی پێشمەرگە داوایکردوە و لە مانگی دوو وەک خۆی لێدەکرێتەوە و بۆیان چارەسەر دەکرێت و وەک پێشوو موچەکانیان وەردەگرن.

جەختیش دەکاتەوە، لەگەڵ موچەى مانگى دوو، ئەوەى لەم موچەى مانگى یەک لێیان بڕاوە بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پێنج ساڵ بەسەر رووداوە سەختەکەدا تێدەپەڕێت

زینى وەرتێ؛ رێگەیەکى سەختى بێ هێماى هاتوچۆ

964+

ئاکام غەفور-سۆران

زینى وەرتێ، رێگەیەکى سەختى لۆفاوییە، بەڵام نەبوونى هێماى هاتوچۆ و گاردرێلى تەنیشتى رێگاکە، وایکردووە مەرجى سەلامەتى لە رێگەکەدا بوونى نەبێت.

ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لە رێگە لابدات، بەهۆى نەبوونى هیچ راگرێک لە شاخەکە دەچیتە خوارەوە

یەکێک لە رووداوە خوێناوییەکانی ئەو رێگایە، دوو ساڵ لەمەوبەر بوو، لە 13.3.2023 ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و لە شاخەکە کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە پێنج ئەندامی یەک خێزان کە خەڵکی باڵەکایەتی بوون گیانیان لە دەستدا.

بە رووداوی هاتوچۆ پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەس...

بە رووداوی هاتوچۆ پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، لەسەر ئەو بابەتە قسەی بۆ 964 کردوە و وتى،”ساڵێک لەمەوبەر داوامان لە ئیدارەى سۆران کرد بۆ دامانى راگرى تەنیشتى رێگەکە، بڕیارى بۆ دەرچوو کە رێگەى زینى وەرتێ تا پردى حافز لە هەر کوێ پێویستى بە راگر بێت بۆى دادەنێن، هەموو شتێک ئامادەیە تەنها ئەوە ماوە دەست بکرێت بە کارکردن “.

وەک باسى دەکات، دانانى راگر و هێماى هاتوچۆ بۆ رێگەى زینى وەرتێ زۆر پێویستە و دەبوایە زوو دابنرایە، چونکە نەبوونى ئەم مەرجانە واى کردووە مەترسى لەسەر گیانى ئەو کەسانە دروستبێت کە لەوێوە بە ئۆتۆمبێل هاتوچۆ دەکەن.

رێگەی زینی وەرتێ، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەڕین بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کە بە شاخێکدا تێپەڕێت و لۆفاویى و سەختە، هەر لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما ئەو رێگەیە دەبێتە بەستەڵەک و بەفر، نەبوونی گاردرێلی تەنیشتی رێگا و هێمای هاتووچۆش رێگاکەی مەترسیدارتر کردوو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خۆتان لە زینى وەرتێ مەدەن

خۆتان لە زینى وەرتێ مەدەن