موچەى سەرجەمیان کراوە بە 500 هەزار

ئەفسەرانى خانەنشینى پێشمەرگە دژى کەمکردنەوەى موچەکانیان گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

لە سلێمانى ژمارەیەک لە ئەفسەرانى خانەنشینى وەزارەتى پێشمەرگە لەبەردەم بانکى خانەنشینى گردبوونەوە و دەڵێن، موچەکانمان نیواو نیو کەمکراوەتەوە.

ئەو ئەفسەرانە بۆ مایکى 964 قسەیان کرد و دەڵێن، ئەفسەرەکان بە پلەى جیاواز خانەنشین بوون، هەیانە موچەى خانەنشینییەکەى سەروو ملیۆنێکە و هەیانە کەمتر، بەڵام لە مانگى یەک بەبێ لەبەرچاوگرتنى ساڵانى خزمەت و پلەى سەربازى، موچەکانیان کراوە بە 500 هەزار دینار.

وەک باسى دەکەن، ئەوان بەیاساى 38ـى ساڵى 2007 خانەنشین بوون و بڕى موچەکەیان دیاریکراوە، بەڵام ئێستا بەبێ هیچ هۆکارێک موچەکانیان کەمکراوەتەوە.

یەکێک لە ئەفسەران بە 964ـى وت،”موچەکەمە لە ملیۆنێک و 348 هەزار و بووە 500 هەزار و 27 ساڵ خزمەتم هەیە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وەزارەتى پەروەردە داوا دەکات خانەنشینى مامۆستایان دوا...

وەزارەتى پەروەردە داوا دەکات خانەنشینى مامۆستایان دوابخرێت