دیمەنی داپۆشینی خێوەتی مانگرتووان لەلایەن شارەوانیەوە
خێوەتەکەیان بۆ دادەپۆشێت
شارەوانیى سلێمانى بەهاناى مانگرتووانەوە دەچێت
964+
وریا فەتاح
شارەوانیى سلێمانى بەهاناى مانگرتووانەوە دەچێت و خێوەتەکەیان بۆ دادەپۆشێت، چەند پێداویستییەکیشیان بۆ دابین دەکات.
شارەوانیى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.2.2025 تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری و ئاوەڕۆ هەستان بە بەهاناوەچوونی مانگرتووان و چارەسەرکردنى ئەو کێشە و گرفتانەى رووبەڕوویان دەبووەوە، بە تایبەت لە پەنگخواردنەوەی ئاوێکى زۆر لە خێوەتەکەیاندا.
بەپێى ئەو وێنانە بێت کە شارەوانیی سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، تیمەکانیان بە نایلۆن خێوەتى مانگرتووان دادەپۆشن و سیستمى ئاوەڕۆى کاتیش لە دەورى خێوەتەکە دادەنێن.
ئەمڕۆ، 10 رۆژە 12 مامۆستا و فەرمانبەرى سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە بەردەم بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان خێوەتیان هەڵداوە و مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە.
بەپێى قسەى مانگرتووان بێت کە بۆ 964 قسەیان کردووە، گرفتى سەرەکییان سەرما و رەشەبایە.