لەناکاو تەندروستیی تێکچووە

دووەم عومرەکاری کورد لە چوار رۆژدا گیانی لەدەستدا

964+

ژووری هەواڵ

هاوڵاتییەکى هەرێمی کوردستان لەکاتی ئەنجامدانی عومرە، لە وڵاتی سعودیە لە مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.2.2025، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتی خەلیل ئەحمەد کاکە برا دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، کە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە سەردانی سعودیەی کردبوو، لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.

“ئەم عومڕەکارە تەمەنی 57 ساڵە و ماوەی هەشت رۆژە لە سعودیە و سوننەتی عومرەی بەجێگەیاندووە، بەداخەوە ئەمرۆ لەناکاو باری تەندروستیی تێکدەچێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی دەکات”، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە وا دەڵێت.

ئەو هاونیشتمانییە بڕیارە هەر ئەمرۆ لە شاری مەککەی پیرۆز بەخاکبسپێردرێت.

لە ماوەی چوار رۆژدا، ئەمە دووەم عومرەکاری کورد کە وڵاتی سعودیە کۆچی دوایی دەکات، رۆژی دووشەممەش هاوڵاتیی محەممەد عەبدولغەفوور یاسین، دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە بۆ عومرە سەردانی سعوودییەی کردبوو، لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد.

حج و عومرەی کوردستان 18 مەرجی بۆ کۆمپانیاکان دیاریکرد

حج و عومرەی کوردستان 18 مەرجی بۆ کۆمپانیاکان دیاریکرد