"لە قەزای کفری"

بەھۆی خۆڵبارینەوە سێ کەس براونەتە نەخۆشخانە

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارین ھەندێک لە ناوچەکانی گەرمیانی گرتەوە، لە قەزای کفریش سێ کەس بەھۆی کاریگەری خۆڵبارینەکەوە براونەتە نەخۆشخانە.

حسێن شاکر، بەڕێوەبەری کارگیڕی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کفری بە 964ـی وت، “دوای ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی قەزای کفری گرتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ کەس بەھۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە ھێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان”.

وتیش، ئەو کەسانە بەھۆی خۆڵبارینەکەوە تەنگەنەفەس بووبوون، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست باردۆخی تەندروستیان باش بوو، دواتر گەڕانەوە ماڵەوە”.

.روونیشیکردەوە، دووان لەو کەسانە پیاو بوون و ئەویتریشیان کچێکی تەمەن 16 ساڵان بووە

پێداچوونەوە: ژێوار خدر