بۆ ماوەی یەک ساڵ

رەزامەندی درا لەسەر نوێکردنەوەی مینحەی هەزار و 500 مامۆستای ئایینی

964+

مستەفا نەهرۆ

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، رەزامەندی دا بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لەسەر نوێکردنەوەی مینحەی هەزار و 500 مامۆستای ئایینی خۆبەخش

وەک ئەوەی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە، رەزامەندی دراوە لەسەر نوێکردنەوەی مینحەی هەزار و 500 مامۆستای ئایینی خۆبەخش، کە وەک پێشنوێژ و وتارخوێن لە مزگەوتەکان خزمەت دەکەن بە بڕی 250 هەزار دیناری مانگانە بۆ هەریەکێکیان؛ ماوەی درێژکردنەوەکە یەک ساڵە، واتە لە (01.01.2025) تا (31.12.2025)

مینحە، بریتییە لە بڕێک پارە کە وەکو هاوکاریی لەلایەن حکومەتەوە دەدرێتە توێژێکی دیاریکراو

وێنەیەکی راگەیاندراوەکە:

+964صورة من منصة (شبكة):