راهێنانی گەنچە گەڕاوەکانی بۆ هەرێمی کوردستان _ وێنە: سەنتەری راوێژکاری کۆچ
گفتوگۆیان لەگەڵ کراوە
سەنتەر کۆچ گەنجە گەڕاوەکان رادەهێنێ چۆن کار بەدەستبهێنن
964+
ئەحمەد مستەفا
ژمارەیەک لەو گەنجانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە، گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، سەنتەری راوێژکاری کۆچ لە پارێزگای هەولێر، خولیان بۆ دەکاتەوە و رایان دەهێنێ، لەبارەی چۆنیەتی دروستکردنی سیڤی (C.V) کەسی و چۆنیەتی چاوپێکەوتن کردن لەگەڵ خاوەن کار.
سەنتەری راوێژکاری کۆچ (MRC)، سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان (MOI-JCC).
مامۆستایەک لە رێگە سمینار و مەنهەجێکەوە کاری بۆ رێکخستن و هۆیەکانی دۆزینەوەی هەلی کار داڕشتووە و پێیان دەڵێتەوە، سەنتەرەکە لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەی خۆی کە 964 بینیوویەتی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی کردووەتەوە، گەنجانی گەڕاوە، لە خولەکەدا بە گفتوگۆی زیاتر و بەشداری کردنیان، خولەکەیان دەوڵەمەندترکردووە و داوایان کردووە، بەردەوامی زیاتری پێ بدرێ، چونکە هاوکارە و توانای گەنجان زیاتر دەکات بۆ دەستکەوتنی هەلی کار.
سەنتەری راوێژکاری کۆچ لە میانی ئەو هاوبەشیەی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیەتی، وە بە هەماهەنگی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەل ICMPD لە پارێزگای هەولێر دامەزراوە.