دیمه‌نێكی كه‌شوهه‌واى پارساڵى سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك... وێنه: 964+
ئه‌مساڵ به رێژه‌ى زیاتر له 70% باران كه‌م باریوه
دهۆک حاڵى په‌رێشانه بۆ بارانبارین و سێمێلیش خراپترین ناوچه‌یه‌تى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى پارێزگاى دهۆک رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له كه‌مبارانى ئه‌مساڵ ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت، ئه‌مه كاریگه‌رى خراپی له‌سه‌ر ته‌واوى سنووره‌كه‌یان هه‌یه، به‌ڵام سێمێل له هه‌موویان خراپتره.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتو‌كاڵى دهۆک بۆ 964ـى ئاشكرا كرد، بارانبارینى ئه‌مساڵ زۆر كه‌م بووه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك ناوچه به رێژه‌ى 70% و له هه‌ندێكی دیكه‌ش 90% له‌چاو پارساڵ كه‌مى كردووه.
وتیشی “ئه‌مساڵ تا ئێستا رێژه‌ى باران له پارێزگاكه‌مان 37.6 ملیمه‌تره له‌كاتێكدا ساڵى پار تا ئه‌م رێكه‌وته رێژه‌كه‌ى 377.4 ملیمه‌تر باران باریبوو”.
كشتو‌كاڵى دهۆك ئه‌م رێژه كه‌مه‌ى بارانبارین به شێوه‌یه‌كی گشتى به مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوى سنووره‌كه‌یان ده‌زانێت، به‌ڵام ده‌شڵێت، تاڕاده‌یه‌ك ئاكرێ، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان له چاو سنوورى قه‌زاى سێمێل باشترن.
بەپێی ئەو تێبینیانەی کە کشتوکاڵی دهۆک بۆ داچاندنی بەرهەمی کشتوکاڵی ئەمساڵی کردووە، لە سنوورەکەیاندا ئەمساڵ لە چاو پارساڵ 40%ـى چاندنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کەمیکردووە.
له سنوورى پارێزگاى دهۆک 253 دۆنم به فه‌رمى تۆمار كراون، كه ساڵانه كشتو‌كاڵى لێده‌كرێت، بەقسەی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش زۆربه‌ى ئه‌م رووبه‌ره پشت به ئاوى پۆند، رووبار و بیر ده‌به‌ستن و ناچار كاتژمێرى پێدانى كاره‌یان بۆ جوتیاران زیادكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن وه‌كو پێویست كارى كشتو‌كاڵى خۆیان بكه‌ن.
دهۆک دەیەوێت روبەڕووی وشکەساڵی ببێتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵ: هێشتا قۆناغی وشکەساڵیمان تێنەپەڕاندووە