"پێنج ساڵ حوکم دراوە بە ماددەی تیرۆر"

بکوژی مامۆستاکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا

964+

شۆڕش قادری

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژی مامۆستاکەی ئەمڕۆی چەمچەماڵی راگەیاند، کە پێشینەی تاوانی هەیە و پێنج ساڵ حکوم دراوە بە ماددەی تیرۆر.

عەقید سەلام عەبدولخالق بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی، بە 964ـی وت، “لە میانی بەدواداچون و گەڕان بەدوای تۆمەتباری سەرەکی و کۆکردنەوەی زانیاری و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بکوژی مامۆستا (ل.ا.ح)، سەرجەم  رێکارە پێویستەکان گیرانەبەر و توانرا لەلایەن ب.ئاسایشی بازگەکان تاوانبار (ه.ح.س) دەستگیر بکرێت و  رووبەڕووی یاسا بکرێتەوە”.

“دوای کەمتر لە هەشت کاتژمێر لە رووداوەکە توانیمان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەین”، سەلام عەبدولخالق وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لێکۆلینەوە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە.

بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم وتیشی، تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراوە بە ماددەی تیرۆر لەسەر بیری توندڕەوی و چووەتە ناو گرووپی داعش و کارکردن لەگەڵیاندا.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.2.2025 لە چەمچەماڵ ژنێکی تەمەن 33 ساڵ بەرچەقۆ درا و پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ، گیانی لەدەستدا.

ژنێک بەر چەقۆ درا و گیانی لەدەستدا

ژنێک بەر چەقۆ درا و گیانی لەدەستدا