"سلێمانی بەتەنیا نییە"

مامۆستایانی گەرمیان گەیشتنە لای مانگرتووانی سلێمانی

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان گەیشتنە لای مانگرتووانی سلێمانی و باسی رێگا دوور و درێژەکەیان بۆ پەیامنێری 964 کرد کە چۆن بە رێپێوان خۆیان گەیاندووەتە لای خێمەکە.

مامۆستا قەیس عەبدولقادر وتی، “لە کەلارەوە بە ئۆتۆمبێڵ هاتووین و بە درێژایی رێگاکە لە دەروازەی هەموو شار و شارۆچکەکان دابەزیوین و بە رێپێوان و وتنەی دروشمەکان ناوشارەکانمان تێپەڕاندووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، سلێمانی بەتەنیا نییە و هەموو گەرمیانی لەگەڵدایە و بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە مامۆستا مانگرتووەکانی سلێمانی دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیان 180 بۆ 200 فەرمانبەر و مامۆستا دەبێ کە لە گەرمیانەوە خۆیان گەیاندووەتەوە لای خێمەی مانگرتووانی سلێمانی.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3.2.2025 مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی کەلار لە بەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم گردبوونەوە وەک پشتیوانییەک بۆ داواکانی مانگرتووانی سلێمانی، دواتر بەشێکیان بەڕێکەوتن بۆلای مانگرتووەکان.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

مامۆستایانی کەلار بۆ پشتیوانی مانگرتووانی سلێمانی گرد...

مامۆستایانی کەلار بۆ پشتیوانی مانگرتووانی سلێمانی گردبوونەوە

بەسەدان خۆپیشاندەر لە سلێمانی گردبوونەتەوە

بەسەدان خۆپیشاندەر لە سلێمانی گردبوونەتەوە