لە هەڵەبجە
تۆمەتبارێکی دزی ماڵان دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لە هەڵەبجە بە تۆمەتی چونەسەرماڵان ودزینی چەند کەلوپەلێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەلایەن هاوڵاتیەکەوە سکاڵا تۆمارکرا سەبارەت بەوەی کەسێک چووەتە سەرماڵەکەی لە گەڕەکی دەروازەی شار کەلووپەلی ناوماڵەکەی شێواندوە و چەند کەلوپەلێکیشی بردووە.
دەشڵێت، تۆمەتبارەکە دانێشتووی ناحیەی سیروانە و دوای بەدواداچوون توانراوە لە رێگەی هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێرییەوە دەستگیر بکرێت.
ئێستا تۆمەتبار (س، س، ع)ـی تەمەن 22 ساڵ دانی بە تاوەنەکدا ناوە و بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.