نزیکەی ساڵیکە موچەیان وەرنەگرتووە

مامۆستا و کارمەندانی کۆلێژ و پەیمانگەی تەکنیکی زاخۆ بایکۆتی دەوامیان کرد

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

نزیکەی ساڵێک دەبێت مامۆستا و کارمەندانی کۆلیژ و پەیمانگەی تەکنیکی زاخۆ دەوامی ئێوارانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک موچەیکانیان وەرنەگرتووە و ئێستاش کەوتونەتە خۆیان و بایکۆی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و دەڵێن، “نامانەوێ زیان بە خوێندکارەکانمان بگات، بەڵام ناچارین ئەو هەنگاوە بگرینەبەر”

دوا موچە کە ئەو مامۆستایەنە وەریانگرتووە لە مانگی سێی ساڵی رابردوودا بووە.

زیاتر لە 800 بەشی جیاجیا لە کۆلیژ و پەیمانگەی تەکنیکی زاخۆ هەن، دوو رۆژە هیچ وانەیەک نەخوێندراوە.

زیاترن لە 100 مامۆستاش لە کۆلێژ و پەیمانگەکە وانە دەڵێنەوە، لەو ژمارەیە نزیکەی 50 مامۆستایان جگە لەو موچەیە هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی داهاتیان نییە.

د. دلشێر ئەحمەد، راگری کۆلیژ و پەیمانگاکە بە 964ـی وت،  بەنوسراوی فەرمی داوامان لە زانکۆی پۆلیتتەکنیکی دهۆک کردووە بۆ دابینکردنی مافەکانیان، بەڵام تا ئێستا کێشەکە چارەسەر نەکراوە.

وتیشی، داوا لەمامۆستایان دەکەم کەمێکی تر سەبر بگرن تا زیان بە خوێندکاران نەگات، هەوڵێکی جدی دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان.

هێرش سادیق، یەکێکە لەو مامۆستایەنەی مانیان گرتووە بۆ 964 قسەی کرد و وتی،  ”نامانەوێت زیان بە خوێندکاران بگات، بەڵام ناچارین ئەم هەنگاوە بگرینە بەر، چونکە سەرچاوەی بژێوی ژیانی ئێمە موچەکەمانە، داوا دەکەین شایستە داراییەکانی کۆلیژ و پەیمانگاکەمان بنێردرێت بۆ ئەوەی بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن بدەین”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

یەکەم زانکۆ لە دهۆک مامۆستا وانەبێژەکانی کرد بە گرێبەس...

یەکەم زانکۆ لە دهۆک مامۆستا وانەبێژەکانی کرد بە گرێبەست