لە کەلار
قوتابیانى پۆلى 12ـى ئامادەیى گردبوونەوە و دواى کەمکردنەوەى مەنهەج دەکەن
964+
میلاد جەلال
بەشێک لە قوتابیانى پۆلى 12ـى ئامادەیى لە کەلار گردبوونەوە و داواى کەمکردنەوەى مەنهەج دەکەن، دەشڵێن: بەهۆى زۆرى پشووەکان و بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن لە وەرزى یەکەم، بەشێکى زۆرى وانەکانیان فەوتاون.
لە بەردەم قوتابخانەى لەیلا قاسم لە شارى کەر، ئەو قوتابیانە گردبوونەوە.
قوتابییەکان بۆ 964 قسەیان کرد و دەڵێن، بەهۆى بایکۆت و زۆرى پشووەکان و بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن لە وەرزى یەکەم، لە زۆرێک لە وانەکان دواکەوتوون.
ئەوان داواکاریان کەمکردنەوەى مەنهەجى خوێندنە و پشتگیرى داواى مامۆستاکانیشیان دەکەن بۆ پێدانى موچەکانیان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح