کەشوهەوا

ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەورە بارانیش دەنگوباسی نییە

964+

مستەفا نەهرۆ

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ

بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 03.02.2025 ئاسمان بە گشتی ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ

بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16
سلێمانی: 12
دهۆک: 13
کەرکوک: 17
زاخۆ: 13
هەڵەبجە: 14
حاجی ئۆمەران: 2
سۆران: 12
گەرمیان: 17