سێ پارێزگاری رۆژهەڵاتی کوردستان دێنە هەولێر

+964
هێرۆ مەولودی

بۆ پەرەپێدان و زیاترکردنی ئاڵوگۆری بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، دیداری پارێزگارانی هەولێر و سێ پارێزگاری رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بە پێی هەواڵێکی پەیجی تایبەتی پارێزگای هەولێر، لە کۆتایی ئەم مانگەدا هەرسێ پارێزگاری ورمێ، کرماشان و سنە سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ پارێزگاری هەولیر دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

هەر لە هەواڵەکدا ئاماژە بەوە كراوە، جیا لە دیداری هەولێر، بریارە ئەو سێ پارێزگارە لەگەڵ پارێزگارانی دیکە و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکانیش دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، ئەو دیدار و کۆبوونەوانە بۆ واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن و بەهێزکردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆری بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و هەر سێ پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.