وتەبێژى حکومەت:

لەم یەک دوو رۆژە موچە دێت

964+

وریا فەتاح

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، لەم یەک دوو رۆژە موچە دێت و دەستخۆشیش لە وەزارەتى دارایى عێراق دەکات و دەڵێت: هاتنە پێشەوەیان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان هەنگاوێکى ئیجابییە.

پێشەوا هەورامانى وتەبێژى حکومەتى هەرێم، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوەى وتراوە و بڕیارى لێدراوە لە دەرەنجامى کۆبوونەوەکانى شاندى هەرێم و شاندى وەزارەتى دارایى عێراق، لەم یەک دوو رۆژەدا موچە دێت.

باسى لەوەشکرد، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بۆ مانگێک نییە، بەڵکو بۆ یەکلاییکردنەوەى موچەى یەک ساڵى فەرمانبەرانە.

وتیشى، “وەک حکومەتى هەرێم ئەوەى پێویست بێت دەیکەین بۆ چارەسەر، هاتنەپێشەوەى حکومەتى فیدڕاڵیش بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان جێگاى دەستخۆشییە”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەینى رابردوو، ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایى و ئابووریى هەرێم لە بەغداوە وتى،”بەهیواین رۆژى یەکشەممە بەغدا پارەى موچە بنێرێت”، بەڵام وا خەریکە یەکشەممە تەواو دەبێت و موچەکە نەگەیشتووە و وتەبێژى حکومەتیش دەڵێت، وا بڕیارە لەم یەک دوو رۆژە بێت.

وەزیرى دارایى: جەوەکە ئیجابییە و ئومێدەوارین یەکشەممە ...

وەزیرى دارایى: جەوەکە ئیجابییە و ئومێدەوارین یەکشەممە موچەى فەرمانبەران خەرج بکرێت