بێبەرامبەرە

یونسێف 38 ژنی سەیدسادق فێری درومان دەکات

964+

ژووری هەواڵ

رێکخراوی یونسێف خولێکی بۆ ژنانی قەزای سەید سادق کردووەتەوە و بێبەرامبەر لە رێگەی مامۆستای تایبەتمەند فێری درومانیان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2.2.2025، هێمن ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، 38 ژن لە قەزای سەیدسادق بەشدارن لە خولێکی درومان کە بە هاوکاریی دارایی رێکخراوی یونسێف رێکخراوە.

خولەکە ماوەی یەک مانگ دەخایەنێت و بەڕیوبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سەیدسادق سەرپەرشتی دەکات.

ئەنجامدانی راهێنانەکان لە چوارچێوەی پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی خێزاندایە کە زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ به‌ پشتیوانی‌ رێكخراوی‌ یونسێف له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ و ئیداره‌ی‌ راپه‌ڕین كار ده‌كات‌.

خولی پیشەیی بۆ راگیراوانی ناو چاکسازییەکان دەکرێتەوە

خولی پیشەیی بۆ راگیراوانی ناو چاکسازییەکان دەکرێتەوە