کێڵگەیەکى نەوت لە هەرێمی کوردستان _ وێنە: ئاژانسەکان
عێراق 16 دۆلار دەدات بەهەر بەرمیلێک
سۆمۆ تامی نەوتەکە دەکات؛ سێ ترلیۆن بۆ هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
هەموارەکەی یاسای بودجە، واژۆی سەرۆک کۆماری ماوە، ئەو پەسەندی بکات، هەرێمی کوردستان دەبێت رۆژانە 400 هەزار بەمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات، بەوەش رێژەی 50% داهاتی فیدڕاڵی دەگەڕێتەوە بەغدا، کە دەکاتە 25%ی کۆی داهاتی هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی هەموارەکە؛ بۆ هەر بەرمیلێک نەوت، عێراق 16 دۆلار بۆ تێچووی دەرهێنان خەرجدەکات، تاوەکو لە دوو مانگدا لیژنەی پسپۆڕ خەرجی کرداری هەر کێڵگەیەک دیاری دەکات، بەوپێیە بێت لە نزیک چوار ترلیۆن دینار، دەبێت یەک ترلیۆن بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، لەگەڵیدا عێراق موچەو پارەی پرۆژەو خەرجییەکان دابین دەکات کە نزیکەی 15 ترلیۆنە بۆ ساڵێک.
کە لەکۆی ئەو بڕە پارەیە، سێ ترلیۆنی داهاتی ناوخۆ بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی 60 رۆژ دیاری کراوە تا لایەنی راوێژکاریی تایبەتمەندی نێودەوڵەتی، نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە هەر کێڵگەیەک بە جیا دیاری دەکات، ئەوەش دەبێتە یەکەمجار لە دوای بڕیاردانی هەناردەی نەوت بە سەربەخۆ، هەرێمی کوردستان لە رێگەی عێراقەوە نەوتەکەی بفرۆشێت.
ئەویش بڕەکەی 400 هەزار بەرمیل نەوتە، عێراقە سەرپشتە لە رەوانەکردنی بۆ بەندەری جەیهان، یان لەناوخۆدا بەکاری بهێنێت، ئەوە لە کاتێکدا، لە بڕگەى ئەلف لە مادەى 12ى یاساى بودجە هاتووە، دەبێت شایستەى دارایی ساڵانى 2004 تاوەکو 2022 لەنێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى پاکتاو بکرێت، دواى وردبینیکردنى لەلایەن دیوانى چاودێریى دارایی فیدراڵى بە هاوئاهەنگى دیوانى چاودێریى دارایی هەرێمى کوردستان.
دەقی هەمواری مادەی 12ی بودجە؛
ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دا بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی مادەی (12/دووەم/ج) لە یاسای بودجەی سێ قۆڵی ژمارە (13ی ساڵی 2023)، بۆ ئەوەی ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە:
1- وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەڵێن دەدات حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە خەرجییە سەروەرییەکان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە قەرەبوو بکاتەوە، بۆ ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دێت کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ەوە وەردەگیرێت، یان وەزارەتی فیدراڵی لە… نەوت بەپێی بڕگەکانی (ئە) و (ب)ی ئەم بڕگەیە، بەمەرجێک تێچووی دادپەروەرانەی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ هەر کێڵگەیەک بە جیا حیسابی بۆ بکرێت، لەلایەن دەزگایەکی ڕاوێژکاری تەکنیکی نێودەوڵەتی تایبەتمەندەوە، کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە هەرێمەستنیشانی دەکات ، لە ماوەی (60) ڕۆژدا لە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە، و لە ئەگەری ناکۆکی لە ماوەی ئەو ماوەیەی پێشوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی ئەو دەستەی ڕاوێژکاریە دیاری دەکات.2- ئەو ڕاوێژکارییەی لە بڕگەی پێشوودا ئاماژەی پێکراوە، تێچووی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی پێشکەش بە وەزارەتەکانی نەوت و وەزارەتی دارایی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و بۆ مەبەستی ئەم یاسایە پەسەند دەکرێت، و حیسابکردنی قەرەبووی پێشوو دەبێت لەسەر بنەمای تێچووی پێشوو بۆ هەر بەرمیلێک کەڕەتی ژمارەی بەرمیلەکانی وەرگیراو بەپێی بڕگەکانی (ئەلف) و (ب)، لەم بڕگەیە، و وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەو بڕە پارانە دەدات بە حکومەتی هەرێم.
3- دەستبەجێ دەست بە گەیاندنی نەوتی بەرهەم هێنراو لە هەرێم بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بەپێی بڕگەی (ئەلف) و (ب)ی ئەم بڕگەیە،و قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی دەکرێتەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەشێوەی سولفە، بە تێکڕای (16) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە دواتر چارەسەر دەكرێت دوای تەواوبونی كاری راوێژكاری تەكنیكی تایبەتمەند كە لەسەرەوە باسكراوە لەسەر بنەمای پێشتر گرتنەوە لە بەرواری دەستكردن بە رادەستكردنی نەوت بە گوێرەی ئەم هەموارە.