له‌لایه‌ن گروپێكی ئەكادیمییەوه
(گاى باڵدار) به‌خشرایه گه‌شتوگوزارى رواندز
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دووه‌م جاره گروپێكی ئه‌كادیمی گه‌شتیاری له‌به‌غداوه سه‌ردانى رواندز ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌ده‌ستى به‌تاڵ نه‌هاتن و گایه‌كی باڵداریان به دیارى پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى ئه‌م قه‌زایه كرد.
گاى باڵدار یاخود (لاماسۆ)، به‌ماناى هێز و ئازایه‌كی دروستكراوه، له سه‌رده‌مى سه‌رجۆنى دووه‌م 721- 705 پێش زایین، پاشاى ئاشوورییه‌كان له‌به‌رده‌مى ده‌رگاى سه‌ره‌كى شارى (دور شروكین) وه‌ك پاسه‌وان داندراوه، دواتر له‌لایه‌ن پاشا سه‌نحاریبه‌وه گواستراوه‌ته‌وه شارى نه‌ینه‌وا.
پارێز یوسف صۆفی، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری رواندز، به 964ـى راگه‌یاند ئه‌م گروپه ئه‌كادیمییه كه ناوى گروپی لاماسۆیه له چه‌ندین كه‌سایه‌تى و پسپۆری تایبه‌ت پێكهاتوون و دووه‌مجاره سه‌ردانى قه‌زاكه‌یان ده‌كه‌ن.
وتیشی “ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌كادیمیانه‌ى به‌غدا، له‌گه‌ڵ گه‌شته‌كه‌یاندا خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌ى جیۆلۆجین و تیمه‌كانى ئێمه‌ش به‌رده‌وام هاوكاریان كردوونه بۆیه ئه‌مجاره‌یان پێیان باش بووه ئه‌م دیارییه‌مان پێشكه‌ش بكه‌ن”.
له رواندز، گروپێكی گه‌نجان هه‌یه به‌خۆبه‌شی گه‌شتیار له ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌هێننه رواندزه‌وه، ئه‌م گروپه‌ش له‌وانه‌ن كه گه‌نجه خۆبه‌خشه‌كان ئاشناى رواندزیان كردوون.