لەبری ئۆتۆمبێلێکی تر
ئۆتۆمبێلێکی هەولێر بێ ئەوەی بچێتە سلێمانی لەوێ سەرپێچی بۆ تۆمارکرا
964+
شۆڕش قادری
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەکەوێتە هەڵەوە و سەرپێچی بۆ ئۆتۆمبێلێکی ژمارە هەولێر تۆمار دەکات لەبری ئۆتۆمبێلێکی تر.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “وێنەیەک لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات، ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆی ژمارەکەی پارێزگایەکی عێراقە، سەرپێچی تیژڕۆیی کردووە لەسنوری پارێزگای سلێمانی، بەڵام لەلایەن هاتوچۆی سلێمانیەوە سەرپێچیەکەی بەهەڵە بۆ ئۆتۆمبێلێکی ژمارە هەولێر تۆمار کراوە”.
ئاشکراشیکردووە، دوای ئەوەی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ژمارەی هەولێرە و سەر پێچییەکەی بۆ تۆمار کراوە، سەردانی هاتوچۆی هەولێری کردووە، بۆیان دەرکەوتووە سەرپێچییەکە بەهەڵە تۆمار کراوە.
هاتوچۆی هەولێر بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و هەڵەکە راست کراوەتەوە کە لەلایەن هاتوچۆی سلێمانیەوە ئەنجام درابوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ژمارە هەولێرە، دڵنیا دەکاتەوە کە سزای پێبژاردنی ئەو سەرپێچییە نادات کە لەلایەن ئۆتۆمبێلەکی تر ئەنجام دراوە.