دیمەنی ئەو تانکەرەی گازوایلی رژاندوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە سنووری پێنجوێن
بەهۆى پیسکردنى ژینگە و دروست بوونى مەترسى شۆفێرێک دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی
بەهۆى پیسکردنى ژینگە و دروست بوونى مەترسى لەسەر رێگایەک لە نێوان سەدسادق – پێنجوێن شۆفێرێک دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆکارى پابەندنەبوون و پیسکردنى ژینگە و دروست بوونى مەترسی لەسەر ژیانى شۆفێران ، لەلایەن مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ناڵپارێز شۆفێرى تانکەرێک دەستگیرکرا.
دەشڵێت، ئەو شۆفێرە سووتەمەنى گازوایلی رژاندبووە سەر شەقامى سەرەکى نێوان سەیدساق _ پێنجوێن و بەوهۆکارەش مەترسى رووداوى هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروست ببوو .
سەرپێچیکار رووبەڕووى لێکۆڵینەوە و رێکارى یاسایی کراوەتەوە و دەبێط شۆفێری ئەو بارهەڵگرانە ئاگادار بن ئەگەر هەر حاڵەتێکی وا هەبێت چارەسەری بکەن ئەگینا سزا دەدرێن.