لۆگۆی یەکێتی زانایانی ئایینی.
تایبه‌تن به كرێى ده‌ڵاڵى و گرێبه‌ستى كڕین و فرۆشتن
لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم دوو فه‌تواى له باره‌ى خانووبه‌ره‌وه ده‌ركرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنەی باڵاى فەتوا له هەرێمی كوردستان، دوو فەتوای نوێی ده‌ركرد، هه‌ردوو فه‌تواكه تایبه‌تن به بابه‌تى خانوبه‌رە، یه‌كه‌میان له‌باره‌ى وەرگرتنی كرێی دەڵاڵییه و دووه‌میشیان له‌باره‌ى گرێبه‌ستى كڕین و فرۆشتنه.
د.عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یه‌كێتى زانایان بۆ 964 پشتڕاستی ئەم دوو فەتوایەی کردەوە و رایگەیاند دوای ئەوەی ژمارەیەك لە خاوەن نووسینگەكانی خانووبەرە، پرسیاریان لە بارەی كرێی دەڵاڵیی نووسینگه‌كانى خانوبه‌ره ئاڕاسته كردوون كه زیاتر لە ئەندازەی یاسایی لە كڕیار و فرۆشیار وەردەگرن، یاخود لایەنێك یان چەند لایەنێك رێكدەكەون و لەسەر حیسابی لایەنی بەرانبەر، پارەیەكی زیاتر وەردەگرن، لیژنه‌كه فه‌تواى دا كه دروست نییە كرێی دەڵاڵی زیاتر لە رێژەی یاسایی لە كڕیار یان فرۆشیار وەربگیرێت.
“ئەو رێژە پاره زیادەیە، كه وه‌رده‌گیرێت حەرامە، چونكە پابەندبوون بە یاسا بەركارەكان بە مەرجێك پێچەوانەی شەرع نەبن و قازانجی گشتی بەدیبهێنن، واجبێكی شەرعییە”، ئه‌مه فه‌تواى یه‌كه‌مى لیژنه‌كه‌یه.
باس لەوەش کراوە، دروست نییە لەسەر حیسابی لایەنی بەرانبەر پارەیەكی زیاتر وەربگیرێت، لەبەرئەوەی دەبێتە غەش و خیانەتكردن، مەگەر بە رەزامەندی هەردوولا بێت، ئه‌وه‌ش هاتووه “وا باشترە كرێی دەڵاڵی تەنیا لە لایەنی كڕیار وەربگیرێ، لەبەرئەوەی هەندێك لە زانایان دەفەرموون: وەرگرتنی كرێی دەڵاڵی دروست نییە لە كەسی (فرۆشیار) وەربگیرێت، مەگەر بە ئارەزووی خۆی بێت ئەوكات ئاساییە”.
له‌باره‌ى فه‌تواى دووه‌میشه‌وه، وتەبێژی یه‌كێتیى زانایان دەڵێت، ژمارەیەك لە خاوەن نووسینگەكانی خانووبەرە پرسیاریان ئاڕاسته كردوون، لە بارەی ئەوەی كە لە دەقی قەواڵەی گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە، بووەتە عورفی نووسینگەكان و مەرجی ئەوە دەنووسرێت، كە هەر یەكێك لە كڕیار یان فرۆشیار پەشیمان بێتەوە، دەبێت بڕێك پارە بدات بە لایەنی بەرانبەری، ئایا وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە دروستە؟، لە كاتێكدا رەنگە (جاری وا هەیە) هەردوو لایەن دوای پەشیمانبوونەوە بە رەزامەندی خۆیان ئەو بڕە پارەیە دەدەن بە بەرانبەرەكەیان.
لیژنەی باڵا بۆ ئه‌م پرسیاره‌ش ئه‌م فه‌توایه‌ی ده‌ركرد:
دانانی ئەو مەرجە لە مامەڵەكاندا دروست نییە، وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەش بەرانبەر بە پەشیمانبوونەوە هه‌ر دروست نییە و دەچێتە خانەی خواردنی ماڵی خەڵك بە بەتاڵ و بێ بەرامبەر، باشتره مرۆڤ لە مامەڵەكردندا لێبوردە بێت و بەبێ بەرانبەر و لەبەر رەزامەندیی خودا چاوپۆشی بكات لە بەرانبەرەكەی ئەگەر پەشیمان بووەوە.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه ئەگەر لایەنێك سوور بوو لەسەر رواندنی مامەڵەكە و وەرگرتنی ئەوە بڕە پارەیە، دەرچەی شەرعی ئەوەیە سەر لەنوێ كڕیارەكە بە فرۆشیارەكەی بفرۆشێتەوە بەكەمتر یان زیاتر یان بە پێچەوانەوە.
لە كاتی پەشیمانبوونەوەی كڕیار یان فرۆشیار و قبوڵكردنی پەشیمانبوونەوەكەش، دروستە نووسینگەكە كرێی دەڵاڵی وەربگرێت، مەگەر پەشیمانبوونەوەكە لە مەجلیسی مامەڵەكەدا بێ یاخود مەرجی پەشیمانبوونەوەیان لە نێوانیاندا دیاری كرابێت بە كەمتر لە سێ رۆژ پەشیمانیش بوونەوە، لەو كاتەدا نابێت كرێی دەڵاڵی وەربگیرێت.