چی روویداوە؟

پلانێک بۆ كوشتنی دوو وەزیر و سەرۆكی كاپیتۆڵی ئەمریكا ئاشكرا بوو

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمنییەکان چەکدارێکیان دەستگیرکردووە کە پلانی کوشتنی پیت هێگسێت وەزیری بەرگری و سکۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، هەروەها مایک جۆنسۆن سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکای دانابوو.

بە پێی هەواڵەكانی میدیای ئەمریكا، كەسێك بە ناوی رایان ئینگلیش، خەڵکی ویلایەتی ماساشوستس، چەقۆیەک و دوو شووشە مۆلۆتۆڤی پێبووە (شووشەی پڕ بەنزین)، کاتێک رۆژی دووشەممە “بە كاتی ئەمریكا” لە ئەفسەرێکی پۆلیسی کاپیتوڵ نزیکبووەتەوە و خۆی رادەستکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئینگلیش بەو ئەفسەرەی وتووە کە لەوێیە بۆ ئەوەی “سکۆت بێسنت بکوژێت”، کە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە وەک وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دامەزرێندرا.

ئینگلیز سەرەتا پلانی دانابوو وەزیری بەرگری ترەمپ یان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کۆمارییەکان تیرۆر بکات، بەڵام دواتر ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجەکەی گۆڕیوە بۆ بێسنتی وەزیری گەنجینە، دوای ئەوەی زانیویەتی دانیشتنی دەستنیشانكردنی بێسنت وەك وەزیر رۆژی دووشەممە بەڕێوەدەچێت.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش دەسەڵاتدارانی ئەمریکا گەنجێکی تەمەن بیست ساڵانیان دەستگیرکرد کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تیکتۆک ڤیدیۆی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و گۆڕینی سیاسی بە زەبری چەک دەکرد.

دۆناڵد ترەمپ: سوپاس بۆ گەلی ئەمریكا سەرۆكی ژمارە 47یان ه...

دۆناڵد ترەمپ: سوپاس بۆ گەلی ئەمریكا سەرۆكی ژمارە 47یان هەڵبژارد