دوو مانگە ئاو نەدراون و مەگەر بارانی بەڕەحمەت فریایان بکەوێ

باخچە و سەوزایی رزگاری کەس خۆی ناکا بەساحەبی؛ بەرەو لەناوچوون دەچن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

باخچە و سەوزایی ناحیەی رزگاری کەس خۆی ناکا بە ساحەبی و زیاتر لە دوو مانگە بلواری شەقامەکان و باخچەی گەڕەکەکان ئاو نەدراون، بارانی رەحمەت فریایان نەکەوێ، لەناو دەچن.

پێشتر ئەو کومپانیایەی کوکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی لەئەستۆ بوو، ئاودانی باخچەکانیشی لەسەر بوو، بەڵام بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی، تەندەری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەگەڵ بەشی باخچەکان جیاکرانەوە.

یاسین حەمە ئەمین، چالاکوانی بواری ژینگەیە لە ناحیەی رزگاری بە 964ـی وت،”سەوزایی و دارەکانی ناحیەی رزگاری لاواز بوون و وردە وردە بەرەو لەناچوون دەچن”.

“ئەگەر ئاوھا بڕوات ھەموو سەوزایی ناحیەکە دەفەوتێت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەجددی بێنە سەرخەت و گرفتی تەندەری بەشی باخچەکان چارەسەر بکرێت”، یاسین حەمە ئەمین وای وت.

لەوبارەیەشەوە ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاری بە 964ـی وت،”ماوەی دوو مانگە باخچەکان و سەوزایی و بلواری شەقامەکان ئاو نەدراون، بارانیش نابارێت، بۆیە درەختەکان تەواو لاواز بوون و بەرەو لەناوچوون دەچن”.

وتیشی، “دەبوو کۆمپانیای بەشی باخچەکان لە مانگی 11ـی ساڵی رابردوو دەستبەکار بوونایە، ئەوەندەی ئاگاداربین لە وەزارەتەوە تەندەرینی بەشی باخچەکان دراوە بە کۆمپانیایەک، بەڵام تائێستا بە فەرمی ھیچمان بۆ نەھاتووە و نازانین چ کۆمپانیایەکە”.

بەقسەی ئەرسەلان ئەحمەد، رێژەی سەوزایی لە ناحیەکە گەیشتووەتە 11% و ئەگەر بارانی بەڕەحمەت نەبارێ، ریسەکەیان دەبێتەوە بەخوری و ئەوەشی کردوویانە لەناو دەچێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

دارستانێکی دەستکرد رێژەی سەوزایی رزگاری بەرزدەکاتەوە

دارستانێکی دەستکرد رێژەی سەوزایی رزگاری بەرزدەکاتەوە

دوو باخچە بە دوو روبەری جیاواز لەناو زانکۆی گەرمیان در�...

دوو باخچە بە دوو روبەری جیاواز لەناو زانکۆی گەرمیان دروست کرا