"ساڵ به ساڵ رووداوه‌كان كه‌مده‌بنه‌وه"
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێی خوێندن قوتابیانى هه‌ریر ئاشناى رێنماییه‌كانى هاتوچۆ ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى هه‌ریر، تیمه‌كانى هۆشیارى هاتوچۆ قوتابخانه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانى رێنمایی به قوتابیان ده‌ده‌ن و له‌نزیكه‌وه ئاشناى هێماكانى هاتوچۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆش ده‌ڵێت، رووداوه‌كانى هاتوچۆ ساڵ به ساڵ رووى له كه‌مبوونه‌وه‌یه.
قوتابخانه‌ى “رایه‌ن” نوێترین چالاكی تیمه‌كه‌ى هاتوچۆى هه‌ریرى تێدا ئه‌نجام درا، زانیاریان به قوتابییه‌كان دا، بۆ ئەوەی دووربن لە هەر روداوێکى هاتوچۆ.
مقدم ئه‌حمه‌د یوسف عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی هاتوچۆى قه‌زاى هه‌ریر به 964ـى راگه‌یاند، به پێویستیان زانیوه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێى خوێندن تیمه‌كانیان سه‌ردانى قوتابخانه‌كان، به‌تایبه‌تیش سه‌ره‌تاییه‌كان بكه‌ن بۆ رێنمایی پێدانیان.
وتیشی “ئه‌م چالاكیانه‌مان له قوتابخانه‌كان له‌گه‌ڵ دانانى كامێراكانى چاودێرى كاریگه‌رى زۆر باشیان هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ”.
پلانی هاتوچۆ ئه‌وه‌یه هه‌فتانه دووجار سه‌ردانى ته‌واوى قوتابخانه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌یان بكه‌ن و به‌پێی ئه‌و پڕۆگرامه‌ى بۆ رێنماییه‌كان هه‌یانه قوتابیان سوودمه‌ند بكه‌ن.
به‌پێی ئامارێك كه به‌شی هاتوچۆى قه‌زاى هه‌ریر به 964ـى داوه، ساڵ به ساڵ ژماره‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ له سنووره‌كه‌یان كه‌مبووه‌ته‌وه به جۆرێك له‌ساڵى 2022 به وه‌رگه‌ڕان، شێلان و به‌یه‌كدادانى ئۆتۆمبێل 225 رووداو تۆمار كراون، به‌ڵام له‌ساڵى 2023 ئه‌م ژماره‌یه بۆ 176 رووداو و له‌ساڵى 2024 یش ژماره‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ بۆ 160 رووداو كه‌مبووه‌ته‌وه.