دیمەنی ئەرشیفی حاجیانی کورد لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی حەجدا _ وێنە: 964
ناتوانن گەشتى سعودیە بکەن
ژمارەیەک لەوانەى ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە لە لیژنە دەرنەچوون
964+
وریا فەتاح
بەهۆى دەرنەچوونیان لە لیژنەى پزیشکى ژمارەیەک کەس کە ناویان بۆ حەجى ئەمساڵ دەرچووە، لە گەشتکردن بێبەش دەکرێن و ناتوانن حەج بکەن.
دواى ئەوەى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، داواى له‌و كه‌سانه کرد کە كه ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سه‌ردانى بنكه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى فۆڕمی تواناسازى پڕبكه‌نه‌وه، بەڵام ژمارەیەک کەس لە لیژنە دەرنەچوون و ناتوانن گەشتى سعودیە بکەن.
کاروان ستوونى وتەبێژى حەج و عومرەى هەرێم بە 964ـى وت،”پڕکردنەوەى فۆڕمى تواناسازى مەرجى وەزارەتى حەج و عومرەى سعویەیە، چونکە هەر کەسێک مەرجە تەندروستى و دەرونییەکانى نەبێت، ڤیزاى پێ‌نادرێت”.
ئاشکراشى دەکات، تائێستا ئامارى کۆتایى لیژنەکانیان پێنەگەیشتووەتەوە، بەڵام لە دهۆک تائیستا حەوت کەس مەرجەکانیان تێدا نەبووە و لە حەجى ئەمساڵ بێبەش دەکرێن و ناتوانن حەج بکەن.
وەک ئەوەى کاروان ستونى باسى دەکات، ژمارەکە لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام ئەوکەسەى لە حەج بێبەش دەکرێت دەتوانێت شوێنەکەى خۆى بدات بە کەسێک لە خێزانەکەى یان هەر کەسێک خۆى بیەوێت.
به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم هه‌یه بۆ وەرزی نوێی حەجى ئه‌مساڵ، پێنج هەزار و 120 کەس له هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى سعودیه ده‌كه‌ن، دیاریكردنى ئەم ژمارەیە بۆ هه‌رێمی كوردستان، بەگوێرەی رێنماییەکانی ئه‌م وڵاته رێکخراوە کە بۆ هەر ملیۆن کەس، هەزار کەس دیاریکراوە.