قوتابییەکى تەمەن 16 ساڵە

ماتۆڕێک کەوتە رووبارى چۆمانەوە و ماتۆڕسوارەکە گیانى لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

ماتۆڕسکیلێک کۆنترۆڵى لەدەستدا و کەوتە ناو رووبارەى چۆمانەوە، بەهۆیەوە سەرنشینى ماتۆڕەکە کە قوتابییەکى تەمەن 16 ساڵە، گیانى لەدەستدا.

هاتوچۆى سۆران بڵاوى کردەوە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، ماتۆڕسکیلێک بەهۆى ئەوەى کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە وەرگەڕا و کەوتە ناو رووبارى چۆمانەوە و بووە هۆى گیانلەدەستدانى سەرنشینەکە.

وەک ئەوەى هاتوچۆى سۆران باسى دەکات، رووداوەکە لە نزیک گوندى ناوپردان لە سنوورى چۆمان، روویداوە.

لاى خۆیەوە، بەرگرى شارستانى سۆران بڵاوى کردەوە، ئەو سەرنشینەى گیانى لەدەستداوەى، قوتابییەکى تەمەن 16 ساڵى دانیشتووى چۆمانە و تەرمەکەشى لەلایەن تیمەکانیانەوە دەرهێنراوەتەوە و رەوانەى نەخۆشخانەى چۆمان کراوە.

لە کاتى پێشبڕکێ و تۆمارکردنى ڤیدیۆدا دوو ماتۆڕسکیل پێک...

لە کاتى پێشبڕکێ و تۆمارکردنى ڤیدیۆدا دوو ماتۆڕسکیل پێکیاندا دا