پێدەچێت بەمنزیکانە گیرفانیان گەرم بێتەوە

پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان گەیشتە هەرێم

964+

شۆڕش قادری

دوای سێ مانگ، دواجار  پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گەیشتە هەرێم و پێدەچێت بەمنزیکانە گیرفانى چاودێران گەرم ببێتەوە.

ئامانج عەزیز بەرپرسی لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی وت، “زیاتر لە هەفتەیەکە بەغدا پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی خستووتەسەر ژمارە حیسابی بانکی TBI”.

“تەنیا ماوەتەوە ناوەندی گشتی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغدا فەرمان بە بانکی TBI بدات، بۆ ئەوەی پارەکە بەسەر بانکەکانی هەرێم دابەش بکات، دواتر ئێمەش لە شار و قەزا و ناحیەکان، پارەکە بەسەر کارمەندانی سەر سندوق دابەش دەکەین”، ئامانج عەزیز وای وت.

سەبارەت بەوەی کە پێشبێنی دەکرێت کەی کارمەندانەکان حەقدەستەکانیان وەربگرن، ئامانج عەزیز وتی، “تا ئێستا رۆژەکە دیاری نەکراوە، بەڵام هیوادارین بەمزووانە پارەکە وەربگرن”.

رۆژی 20.10.2024 دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و نزیکەی 41 هەزار کارمەند لەسەر سندوقەکانی دەنگدان ئامادەبوون و پڕۆسەکەیان بەڕێوەبرد.

بەقسەی ئامانج عەزیز، لە کۆی ئەو 41 هەزار کارمەندە نزیکەی 14 هەزار و 500 یان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەن، بە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینەوە.

ئەو کارمەندانەی لەسەر سندوقەکانی دەنگدان بوون، ئەوانەی فەرمانبەری حكومەت بوون،  150 هەزار دینار و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان 250 هەزار و یەدەگەکانیش 100 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.

حەقدەستی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردن خەریکە بە دە...

حەقدەستی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردن خەریکە بە دەردی موچە دەگات

جومانە غەلای بۆ 964: لە رێگەی TBI پارەی کارمەندانی سەر سند...

جومانە غەلای بۆ 964: لە رێگەی TBI پارەی کارمەندانی سەر سندوق دەنێردرێ