دیمه‌نێكی به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه له‌گه‌ڵ تیمه‌كان له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌ته‌كه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ناحیه‌ى سێگردكان.
زێده‌ڕۆییان كردووه
چه‌ند هاوبەشێكی کارەبای کشتوکاڵی له سێگردكان سزا ده‌درێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى سێگردكان چه‌ند هاوبه‌شێكی كاره‌باى كشتواڵى رووبه‌ڕووى رێكارى یاسایی ده‌كرێنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ى زێده‌ڕۆییان كردووه‌ته سه‌ر كاره‌بای نیشتمانى.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25.1.2025 به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه له‌گه‌ڵ چه‌ند نوێنه‌رایه‌تییه‌ك له كاره‌با، ئاسایش و پۆلیسی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانى هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ چاودێری کردنی تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سنورەکە ئه‌نجامدا.
به‌كر فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكان، به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ هاوبەشانی کارەبای کشتوکاڵی کراوه ئه‌وه‌ى پابه‌ند بووبێت ده‌ستخۆشییان لێكردووه، ئه‌وانه‌شی زێده‌ڕۆییان كردووه رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێنه‌وه.
وتیشی “بەداخەوە چەند حاڵەتێکی نایاسایی و زیادەڕۆیی بەدی کران، حاڵەتەكانمان تۆماركردن و لەبەیانیەوە رێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر”.
هه‌ڵمه‌ته‌كه دواى ئه‌و دێت كه ماوه‌یه‌كه كێشه له ڤۆڵتیه‌ى كاره‌با له سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه دروستبووه و وه‌كو پێویست هاوڵاتیان سوود له كاره‌با وه‌رناگرن، به‌ڵێنی به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌و هه‌ڵمه‌ته، تاوه‌كو زێدەڕۆیی لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سنوورى ناحیه‌كه‌یان ناهێڵن.