هەر مانگى 12 نییە
لەسەر وەرنەگرتنى موچەى مانگى 7 و 8ـى پار مامۆستایانى گرێبەست هۆشدارى دەدەن
964+
وریا فەتاح
تائێستا مامۆستایانى گرێبەست کە وانەبێژانى ساڵى رابردوون، تائێستا شایستە داراییەکانى مانگەکانى 7 و 8ـى ساڵى پاریان وەرنەگرتووە، نوێنەرەکەشیان یەک هەفتە مۆڵەت بە حکومەت دەدات.
شایسته داراییهكانى مامۆستایانى گرێبهست بۆ ئەو دوو مانگە لە سنوورى پارێزگانى سلێمانى و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەى راپەڕین و گەرمیان دابەشکراوە، بەڵام بۆ سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆیه كه تاوهكو ئێستا دابهشنهكراوه.
عەلى رەئوف، نوێنەرى گشتى مامۆستایانى گرێبەست پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم هەفتەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست مانگی 7 و 8ـی ساڵی 2024 دابەشنەکرێت خۆپیشاندان لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر ئەنجام دەدەن.
وەک باسى دەکات، ناکرێت وا نزیک دەبنەوە لە مانگى دووى ساڵى نوێ، کەچى موچەى مانگى حەوت و هەشتى پاریان وەرنەگرتبێت.
هۆشداریش دەدات، ئەگەر ئەو دوو موچەیەیان پێنەدرێت، ناچارن بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن بکەن.
لەرێکەوتی 25.8.2024، سهرۆكى حكومهت، بڕیار دراوه سهرجهم وانهبێان بكرێنه گرێبهست، کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار وانەبێژە، هەرچەندە دواتر موچەى مانگەکانى (9،10،11)یان وەک مامۆستاى گرێبەست وەرگرت، بەڵام تائێستا شایستەى وانەبێژیان بۆ مانگەکانى حەوت و هەشت، وەرنەگرتووە.