بەمزووانە

نامەیەک لە ئیمڕاڵییەوە دەگات بە قەندیل

964+

وریا فەتاح

“بەمزوانە، ئۆجەلان نامەیەک بۆ قەندیل دەنێرێت و لە هەموو شتێک ئاگاداریان دەکاتەوە”، ئەمە قسەى پەروین بوڵدان، ئەندامى شاندى دەم پارتیە بۆ ئیمڕاڵى کە ئەم ئێوارەیە لە تەلەفونەوە بە محەمەد ئەمین پێنجوێنى، سیاسەتمەدارى کورد و دۆستى ئۆجەلانى وتووە.

لە پەیجى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، محەمەد ئەمین پێنجوێنى باسى ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفونییەکە دەکات و نوسیویەتى،” پەروین بوڵدان پێى وتووە کە تەندروستى ئۆجەلان زۆر باشە و مۆڕاڵى بەرزە”.

لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، پێنجوێنى پرسیارى ئەوەى کردووە کە بۆچى قەندیل دەڵێن ئاگادارى ئۆجەلان نین؟، لە وەڵامدا پەروین بوڵدان وتویەتى،”بەمزوانە سەرۆک بە نامەیەک قەندیل لە هەموو شتێک ئاگادار دەکاتەوە”.

هەر لە پەیوەندییەکەدا، پەروین بوڵدان وتویەتى کە ئۆجەلان سڵاوى تایبەتى بۆ محەمەد ئەمین پێنجوێنى هەبووە و پێى وتوون ئەگەر چونە باشوورى کوردستان سەردانى پێنجوێنى بکەن و سڵاوى منى پێ بگەیەنن.

وەک ئەوەى محەمەد ئەمین پێنجوێنى باسى دەکات، پەیوەندییە تەلەفونییەکە، کاتژمێر 7:30ـى خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ ئەنجامدراوە.

لە ماوەى رابردوو، شاندى دەم پارتى دوو جار دیدارى ئۆجەلانیان لە ئیمڕاڵى ئەنجامداوە،

دیدارەکە لەسەر داواى دەوڵەت باخجەلى سەرۆکى مەهەپە دەستى پێکردووە و لە پەرلەمانەوە داواى کردبوو گۆشەگیرى سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت.

ناوەڕۆکى دیدارى ئیمڕاڵى ئاشکرا بوو

ناوەڕۆکى دیدارى ئیمڕاڵى ئاشکرا بوو