تەرمەکەی دەبرێتەوە کەرکوک

موکەڕەم تاڵەبانی “پیاوە ناوبژیکارەکە” کۆچی دوایی کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

موکەڕەم تاڵەبانی، کە زیاتر وا دەناسرا وەک ناوبژیکار لە نێوان حکومەتی عێراقی و پارتە کوردییەکاندا رۆڵی بینیوە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 102 ساڵی کۆچی دوای کرد.

موکەڕەم خانەنشین بوو لە سلێمانی دەژیا، بەڵام بنەماڵەکەیان بڕیاریان وایە، تەرمەکەی بگوازنەوە بۆ کەرکوک و لەو شارە بە خاکی بسپێرن.

موکەڕەم کوڕی جەمال کوڕی شێخ محەمەد عەلی تاڵەبانییە، دایکیشی شوکرییەی کچی جەلالی مەلا مەعرووفی زەنگەنەیە، ساڵی 1923 لە گەڕەکی “بەرتەکیە”ی کەرکوک لەدایک بووە، ساڵی 1946 بڕوانامەی لە یاسا بەدەستهێناوە.

سەرکردەی حزبی شیوعی عێراق، نوسەر و چالاکی سیاسی کورد بوو، لە سەردەمی پاشایەتیدا چەند ساڵێک بەهۆی فکری سیاسی خراوەتە زیندانەوە، لە ساڵی 1972 لە حکومەتی عێراقی پلەی وەزیری هەبووە.

زۆرێک لە سەرکردەکانی بەعسی لە نزیکەوە ناسیووە و چەندین جار سەرۆک کۆماری ئەوکاتی عێراق، ئەحمەد حەسەن بەکری بینیووە، لە نزیکەوە ئاشنایەتی لەگەڵ سەددام حوسێن هەبووە، دواتر دژ بەو حزبە لە چەندین کۆمەڵە و گروپی کوردی کاری کردووە.

ئەو دیوەخانەی هاوشێوەی کۆشکەو مێژووەکەی بۆ نزیکەی سەد�...

ئەو دیوەخانەی هاوشێوەی کۆشکەو مێژووەکەی بۆ نزیکەی سەدەیەک پێش ئێشتا دەگەڕێتەوە