کۆبوونەوەی پارێزەرانی ئاو و پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی _ وێنە: Waterkeepers Iraq-Kurdistan
کۆبوونەوەی لەسەر کراوە
پڕۆگرامی خۆراک هات؛ ئاوی تانجەرۆ 245 مەترسی لەسەرە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئاوی تانجەرۆ، رێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق – کوردستان و پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی کۆکردەوە، ئاوی ئەم رووبارە 245 هەڕەشە لە نزیکی دەستنیشانکراوە بۆ ئەو مادە و پێکهاتانەی دەکەوێتە ناو حەوزەکەیەوە، یان لە تەنیشتیە دانراون.
ئەو مەترسییانە وایکردووە، نەتوانرێت ئاوەکە بخورێتەوە، مەلەی تێدا بکرێت و نەتوانرێت ماسی تێدا بگیرێت.
پارێزەرانی ئاو راپۆرتی خۆی دەربارەی مەترسی ئاوەکە داتا کردووە، ئەوەی بە 964 گەیشتووە، رادەی مەترسی سەر رووبارەکە وای کردووە، هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بدرێ، بۆیە کۆبوونەوەیان لەگەڵ پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی کردووە لە سلێمنای، تا زووترە کێشەکانی سەر رووبارەکە چارەسەر بکرێن.
رووباری تانجەرۆ دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی، باکوری رۆژهەڵاتی عێراق بە درێژایی 120 کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ رووباری سیروان یەکبگرێتەوە و دەچێتە ناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە، ئەم رووبارە 245 هەڕەشە بۆ سەر شیاوی و ژیانی زیندەوەرەکانی ناوی دەستنیشانکراوە.
پارێزەرانی ئاو، لە رێگەی دوو کارمەندی خۆیەوە بە ئۆتۆمبێل، بەلەم و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سۆراغی مەترسییەکانیان کردووە، بە گوێرەی راپۆرتەکە، کێشەکان بۆ 12 بابەت پۆڵێن کراوە، گۆڕانی کەشوهەوا لەگەڵ پیسبوون و بەرهەمهێنانی وزە، سێ لە مەترسییە توند و گەورەکانن کە زۆرتر پێویستیان بە تەرکیز و چارەسەرکردنە، ئەوەش بە شێوەیەکی ستراتیژی لە نەهێشتنی ئاوەڕۆی شارەوانییەکان، ئاوی پیس و پیسبوونی زبڵ کە ڕاستەوخۆ دەچنە ناو سەرچاوەکانی ئاوەوە.
نەخشەی ئەو ناوجانەی مەترسییەکانی تێدا دیاری کراوە؛