• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

لەلای خوێنەرانی سلێمانی

خاکی زیکۆلا و دەروونناسی تاریک یەکەمینن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

خاکی زیکۆلا کە لەلایەن نووسەری میسری عەمرعەبدولحەمیدەوە نووسراوە و لە ساڵی 2010 چاپی یەکەمی بڵاوکراوەتەوە، رۆمانەکە لە پلەی دووەمی خشتەی پەرتووکە پڕفرۆشەکانی ساڵی 2016 بۆ پەرتووکفرۆشی کیتابیکۆ و عەسیر ئەلکووتووب دوای خاکی خودا پلەی دووەمی بەدەستھێنا و هەتا ئێستاش لە کوردستان یەکێکە لەو کتێبانەی خواستێکی زۆری لەسەرە و خوێنەران هەڵیدەبژێرن.

کتێبی دەروونناسی تاریک کە لە نووسینی جۆناتان مایندە سێ پەرتووکە لە بەرگێکدا، دەروونناسی تاریک، رامکردنی بیر و هۆش، قایلکردن لە دەرونناسی تاریکدا، پڕۆگرامی زمانەوانی دەماریی، کتێبەکە رێنمایی یەکلاکەرەوە دەبەخشێت بۆ ناسینەوە و پاراستنی خود لە رازی دەرونناسی تاریکدا.

پەیامنێری 964 چووە بەر دەرکی سەرا و پرسیاری لە چەند کتێبفرۆشێکی ناوچەکە کرد سەبارەت بە پڕفرۆشترین کتێبەکانی ئەم ماوەیە.

خاکی زیکۆلا، ماوەی 10 ساڵە چوارجار چاپکراوەتەوە و هێشتا پڕفرۆشترینە

شاهین مەحمود لە کتێبخانەی گۆڵدن بوک وتی، پڕ فرۆشترین کتێبی ئەم هەفتەی رابردوو، کتێبی خاکی زیکۆلایە کە  تا ئێستا چوار جار چاپکراوەتەوە و باس لە کوڕێک دەکات،  کە دەچێتە سەر زەمینێک هەر شتێک بتەوێت بیکڕیت بە زیرەکی دەکڕدرێت بە پارە ناکڕدرێت.

دەرووناسی تاریک، پێویستە بۆ کۆمەڵگەی کوردی

کتێبی دووەم دەرونناسی تاریکە باس لە شێوازی چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ کەسی بەرامبەردا دەکات و پێویستە بۆ کۆمەڵگەی کوردی،  کتێبی سێیەم یاساکانی چارتینە و باس لە سەر زەمینێک دەکات هەر کەسێک بگاتە تەمەنی 50 ساڵی دەبێت بمرێت.

جەزا محەمەد، کتێب فرۆشێکی دیکەیە لە بەردەرکی سەرا، لای ئەویش پڕفرۆشترین کتێبی ئەم ماوەیە، کتێبی دەرونناسی تاریک بووە و کتێبەکانی چیرۆکی منداڵان بە زمانی ئینگلیزی خواستێکی زۆریان لەسەرە، دۆگ مان و ئیمپیکیت بۆ گەوران، کتێبی ئینگلیزی نەخۆشی بێ دەنگ و پاوەر و مەندێست و گێت سمارت بەشێکی دیکەن لە پڕفرۆشترینەکان.

کتێبەکانی موئەدە پور لە فارسیەوە وەرگێڕدراون رۆمانن هەر یەکە لە یەڵدا و یاسەمین و شیرین و رۆکسانا، رۆمانەکانی گەیشتن بە عومەر و فاتیمە و خەدیخە کەسایەتی ئەو کەسایەتیانە باس دەکات، ئەوانەش بەشێکی دیکەن لە پڕ فرۆشترین کتێبەکانی هەفتەی رابردوو.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دواهەمین هەنارەکەی بەختیار و رۆمانەکەی سنوار لە سلێما�...

دواهەمین هەنارەکەی بەختیار و رۆمانەکەی سنوار لە سلێمانی ترێندن

تابلۆ کێشەکە: سێ مانگ خۆم شاردەوە

تابلۆی بەخشراوەکانی خانەقین سوڵحیشی تێ کەوتووە

964+

ڕاژان باجەڵان – خانەقین

تابلۆی بەخشراوەکانی خانەقین، گەرچی بووە بە بەشێک لە مێژووی شارەکە، بەڵام تازە بە تازە وێنەکێشەکەی ئاشکرای دەکات، کە گۆبەنێکی بۆ ناوەتەوە و بەهۆی هەڕەشەی بەشێک لە بەخشراوەکانەوە، سێ مانگ خۆی شاردووەتەوە.

تابلۆکە مێژوویەکی جیاواز هەیە بەهۆکاری ئەوەی ژمارەیەک لە بەخشراوەکان و کەسوکاریان سکاڵایان لەسەر وێنەکێشەکە تۆمار کردووە، کە وێنەی 24 بەخشرای تێدا کێشراوە و خەڵک بە “شێتەکانی خانەقین” ناوی دەبەن، کە رۆژانە لە ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەکان بینراون.

ئەوە جگە لەوەی وەک مێژووی شارەکە کەم نین ئەو کەسانەی پاڵپشتی بیرۆکەی هونەرمەندەکە دەکەن، بەڵام تابلۆکە نیگەرانی لەلای بەشێک لە بەخشراوەکان دروست کردووە لە ماوەی رابردوودا.

ماجد شالیار بۆ 964ی گێرایەوە، ئەو تابلۆیە، لە ساڵی 1996-ەوە دەستی بە کێشانی کردووە و پاش ساڵێک لە 1997 تەواو بووە، تیایدا کۆپری گەورەی خانەقین دەرکەوتووە و لە بەردەمیدا ژمارەیەک لە بەخشراوەکانی خانەقین پاڵکەوتوون، لەسەر پردەکەش قەرەباڵەغییەکی زۆر هەیە، ئەوانە خەڵکی خانەقینن و ئەو بەخشراوانەیان خۆشدەوێ و وەستاون بە دیارییانەوە.

پاش تەواوبوونی تابلۆکە و بڵاوبوونەوەی وێنەکە لەناو خەڵک، رووداوێکی جیاواز روودەدات ژمارەیەک لە بەخشراوەکان، دەرگای ماڵی هونەرمەندەکەیان بە بەرد و دار گرتووە، ئەوان لە هزری خۆیان تابلۆکەیان بێ خراپ بووە، بەشێکیان بە هاوکاری کەسوکاریان سکاڵایان تۆمار کردووە لای پۆلیس، بەڵام دواتر کە تێگەشتن لەسەر بیرۆکەی کارەکە دروست بووە، لە ماوەی رابردوو بە سوڵح نێوەندگیری هەردوولا کراوە.

ماجد وەک خۆی دەیگێڕێتەوە، ماوەی سێ مانگ خۆی شاردووەتەوە تا بەخشراوەکان زەبری پێ نەگەیەنن، یەکێک لە بەخشراوەکانیش 21 دیناری لێ سەندووە، و پێی وتووە، “ئێستا تەعادول بووینەوە”.

ئەو تابلۆیە ئێستا لە مۆزەخانەی خانەقین دانراوە و رۆژانە خەڵکی خانەقین و میوانەکانی شارەکە دەیبینن، وە بەهۆی ئەو بیرۆکەیەوە، کێشە و گرفتەکانی بەخشراوەکان لە تابلۆیەکدا کۆکراوەتەوە و بووە بە شاکاری هونەرمەند ماجد شالیار.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بە فێڵی پێدانی موچە؛ لە خانەقین پارە لە خەڵک وەرگیراوە

بە فێڵی پێدانی موچە؛ لە خانەقین پارە لە خەڵک وەرگیراوە

خانەقین 26 پلە گەرم بوو؛ بارانەکەش وا لە رێگەیە

خانەقین 26 پلە گەرم بوو؛ بارانەکەش وا لە رێگەیە

دوای 66 ساڵ بەشی راوێژکاری لە نەخۆشخانەی خانەقین کرایەو...

دوای 66 ساڵ بەشی راوێژکاری لە نەخۆشخانەی خانەقین کرایەوە