خۆتان ئامادەكەن بەفر و باران به‌ڕێوه‌یه‌

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ دوو رۆژی داهاتووی هەرێمی كوردستان بڵاوكردوەوە و بەپێی پێشبینیەكان بەفر لە چەند ناوچەیەك دەبارێت و نمەبارانیش لە شارەكان بەردەوام دەبێت.

كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاویان كرده‌وه‌، لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئاسمانى هەرێم بە گشتى هەور دەبێت، نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و  لەهەندێ کاتى جیاوازیشدا بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانه‌وه‌ لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەردەوام دەبێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، لە هەندێ ناوچە شێوازى دابارین بە تایبەت لە باشوور و رۆژئاوای هەرێم بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت.

هه‌ر به‌ پێی پێشبینییەكانی كه‌شناسیی هه‌رێم، نمەباران تا بەرەبەیانی سبه‌ی سێشەممە  بەردەوام دەبێت، دواتر ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، بە تایبەتی لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا، هەروه‌ها بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا ده‌بارێت، لە کاتەکانی درەنگیشدا رێژەی دابارین کەمدەبێتەوە.

هه‌روه‌ها لە ناوچە شاخاوییەکاندا بە شێوەی نمەباران و بەفر بەردەوامی دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستى هەڕێم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە دەبێت.
هەولێر : 9 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 5 پلەى سیلیزى
دهۆک : 5 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 10 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 8 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 5 پلەى سیلیزى
سۆران : 3 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 11 پلەى سیلیزى